٨ ئایار ٢٠٢٢ - ٠٣:٢٨
برینداربوونی 50 فەلەستینی لە پەلاماری لەشکەریانی زایۆنیست

سەرچاوەکانی ھەواڵ شەوی رابردوو باسی برینداربوونی 50 فەلەستینییان کرد لەپەلاماری لەشکەریانی زایۆنیست بۆسەر فەلەسستنیەکان لە باکووری لێواری رۆژاوا .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -لەشکەریانی زایۆنیست لە گەڵ لاوانی فەلەستینییی لە گوندی قەریوت و گوندی بەین دەجن لە باشوور و رۆژھەڵاتی نابلۆس لێکیاندا . 

 بە پێی راگەیاندنی سەرچاوە دەرمانیەکانی فەلسەتینی ، لەشکەریانی زایۆنیست بە ھاویشتنی فیشەکی راستەقینە و گازی فرمێسکھێن 50 فەلەستینییان بریندار کرد . 

بە پێی ئەم راپۆرتە ، فەلەستینیەکان بۆ ناڕەزایەتیی نیشاندان بە شارۆکە سازیی لە لێواری رۆژاوا دەستیاندایە خۆپێشاندان کە لەشکەریانی زایۆنیست ھێرشیان کردە سەر ئەوان . 

342/